بڕیارەكە هەڵوێستێكی جوامێرانەیە
مه‌ڵبه‌ندی (2)ی ڕێكخستنی كەركوكی یەکێتی راگەیەنراوێکی بڵاوكردەوە

- 5/28/2019 4:39:00 PM 122649 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مه‌ڵبه‌ندی (2)ی ڕێكخستنی كەركوكی یەکێتی راگەیەنراوێکی سەبارەت بە بڕیاری حزبەكەی بۆ دەنگنەدان بە نێچیرڤان بارزانی بڵاوكردەوە و تیایدا بڕیارەكەی كۆسره‌ت رەسوڵ و دكتۆر بەرهەم و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بە هەڵوێستێكی جوامرانە لەقەڵەمدا و دەشڵێت سەلماندمان كەركوك و یەكێتی دوانەیەكی دانەبڕاون.
ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی سه‌لماندتان كه‌ركوك و یه‌كێتی دوانه‌ی دانه‌بڕاوی یه‌كترن

 

لەو راگەیەندراوەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، ئەوە هاتوە كە"ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی سه‌لماندتان كه‌ركوك و یه‌كێتی دوانه‌ی دانه‌بڕاوی یه‌كترن".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا مه‌ڵبه‌ندی (2)ی ڕێكخستنی كەركوك دەڵێت،"یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ به‌ڕێبه‌رایه‌تی ڕابه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان (جه‌نابی مام جلال)كه‌ركوك له‌ شاڕێی به‌رنامه‌ی كاركردن و خه‌بات و قوربانیدان بوه‌، ئێستا و ئاینده‌ش یه‌كێتی به‌هه‌مان ڕوحیه‌تی كاركردنه‌وه‌ درێژه‌پێده‌ری ئه‌وڕێبازه‌ پیرۆزه‌یه‌ و ده‌ستبه‌رداری نابێت".

ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی له‌پێناو كه‌ركوك و كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كه‌ بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، به‌هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناو خاكی پیرۆزی كه‌ركوكی دانه‌براو له‌كوردستان ده‌نرخێنین

 

ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی له‌پێناو كه‌ركوك و كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كه‌ بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، به‌هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناو خاكی پیرۆزی كه‌ركوكی دانه‌براو له‌كوردستان ده‌نرخێنین.خه‌ڵكی خۆڕاگری كه‌ركوكیش هه‌رئه‌م هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌یان له‌یه‌كێتیه‌كه‌یان چاوه‌ڕوان ده‌كرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:

به‌ناوی سه‌رجه‌م كادر و دۆست و هه‌ڤاڵان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری قاره‌مان و خۆڕاگری كه‌ركوكه‌وه‌،ده‌ستخۆشی له‌هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی كاك كۆسره‌ت جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی و ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامه‌كانمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ین.

ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی سه‌لماندتان كه‌ركوك و یه‌كێتی دوانه‌ی دانه‌بڕاوی یه‌كترن.

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ به‌ڕێبه‌رایه‌تی ڕابه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان (جه‌نابی مام جلال)كه‌ركوك له‌ شاڕێی به‌رنامه‌ی كاركردن و خه‌بات و قوربانیدان بووه‌،ئێستا و ئاینده‌ش یه‌كێتی به‌هه‌مان ڕوحیه‌تی كاركردنه‌وه‌ درێژه‌پێده‌ری ئه‌وڕێبازه‌ پیرۆزه‌یه‌ و ده‌ستبه‌رداری نابێت.

ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی له‌پێناو كه‌ركوك و كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كه‌ بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، به‌هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناو خاكی پیرۆزی كه‌ركوكی دانه‌براو له‌كوردستان ده‌نرخێنین.خه‌ڵكی خۆڕاگری كه‌ركوكیش هه‌رئه‌م هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌یان له‌یه‌كێتیه‌كه‌یان چاوه‌ڕوان ده‌كرد.

له‌كۆتاییدا به‌ڵێن بۆته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوك دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌،به‌كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌ڵێن یه‌كێتیه‌كه‌تان له‌هیچ قۆناغێكی سه‌خت و دژواردا پشتی له‌كه‌ركوك نه‌كردوه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێ‌ نه‌هێشتووه‌،مانه‌وه‌شمان هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ بووه‌،وێرای ئه‌وه‌ی كه‌باجی زۆرمان له‌م پێناوه‌داوه‌،به‌ڵام سورین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان بۆداكۆكیكردن له‌پێناو ماف و داخوازیه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوك...

هه‌رشه‌كاوه‌بێت ئاڵاسه‌وزه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان

مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك
28/5/2019



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP