فراکسیۆنی یه‌كێتی بایکۆتی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکات

- 5/28/2019 11:22:00 AM 8483 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فراکسیۆنی یه‌كێتی بایکۆتی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند،" ئێمە داوامانکردوە کە پشتیوانی یەکتری بین لە بەغدا بۆ دابینکردنی مافەکانمان، دۆخی کەرکوک ئاسایی بکەینەوە و پارێزگارێکی کورد لە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کەرکوک هەڵبژێردرێت و لە هەرێمی کوردستانیش شەراکەتێکی راستەقینە بکەین".

وتیشی: "بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان پابەند نەبوە بە ڕێکەوتننامەکە بە تایبەت کەرکوک و بەغدا، هەر رۆژێک جۆرێک لە پاشگەزبونەوەی پێوە دیارە و دەستیدەستیمان پێدەکات، بە تایبەت لە مەسەلەی کەرکوک، بۆیە ئێمە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەین".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP