بەپەلە

فراکسیۆنی یەکگرتو: دەنگ بە هیچ کاندیدێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نادەین

- 5/28/2019 11:15:00 AM 1524 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەنگ نادەن بە کاندیدی سەرۆکی هەرێم کە بریارە ئەمرۆ لە پەرلەمانی کوردستان هەڵببژێردرێت.
هەڵبژاردنی سەرۆک تەنها شیوازەکەی گۆراوە کە لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت و لە ناو خەڵکەوە هەڵنابژێردرێت

 

شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند،" دەنگ نادەین بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەک چۆن لە رابردودا بۆ هەموارکردنەوەی یاساکەش دەنگمان نەدا، چونکە پێمان وا نیە ئەو سیستەمە پەرلەمانی بێت، هەڵبژاردنی سەرۆک تەنها شیوازەکەی گۆراوە کە لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت و لە ناو خەڵکەوە هەڵنەبژێردرێت".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: "ئێمە دەنگ نادەین و پشتیوانیش لە هیچ کاندیدێک ناکەین، لەبەرئەوەی پێمان وایە سیستەمەکە پەرلەمانی نییە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP