خەندان خشتەی دابەشكرنی موچەی مانگی سێ بڵاودەكاتەوە

- 5/27/2019 10:12:00 PM 113850 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە سبەی سێ شەممە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئاداری 2019 بكرێت و خەندانیش ناوی ئەو شوێنانە بڵاودەكاتەوە كەموچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، له‌ سبه‌ینێوه‌ 28/3/2019 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش موچه‌ی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ یه‌كه‌كانی‌ 70 و 80ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت و رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 30ی‌ ئایار موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

ئەمڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند"زۆر قسه‌ و باس له‌باره‌ی هاتنی پێنج موچه‌ له‌ ساڵی 2019 ده‌كرێت، كه‌ به‌هۆی هه‌ندێک ململانێی سیاسی و بابه‌تی دیكه‌ بۆ به‌لاڕێدابردنی ئه‌و پرسه‌ به‌و جۆره‌ باسی لێكراوه‌، بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ به‌ڵگه‌ و نوسراوه‌ فه‌رمیه‌كانی بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێم رونبكه‌ینه‌وه‌"، وتیشی،"پێش جەژن موچەی مانگی ئادار دابەشدەكەین.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP