246 پاکەت کۆکاینی قوتداوە
پیاوێک لەناو فڕۆکەیەکدا گیانی لەدەستدا

- 5/27/2019 10:06:00 PM 19522 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پیاوێکی ژاپۆنی پاش ئەوەی 246 پاکەت کۆکاینی قوتدا، لەناو فڕۆکەیەکدا کەلەمەکسیکەوە فڕیبو گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، پیاوێکی ژاپۆنی لەناو فرۆکەیەکدا کە لەمەکسیکەوە فڕیبو 246 پاکەت قوتداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی وتەی پۆلیس ئەو پیاوە ناوی "ئۆدۆ" بوە و لە شاری بۆگۆتای کۆڵمبیاوە هاتبو بۆ شاری مێکسیکۆ.

هاوڕێکانیشی دەلێن بینیویانە باری تەندروستی جێگیر نەبوە لەناوفڕۆکەیەکدا کە رۆژی هەینی فڕیوە بۆ شاری ناریتای ژاپۆن.

هاوکات، پاش خواردنی ئەو 246 پاکەتە لەکۆکاین، بەگوێرەی تیمی پزیشکی ناو فرۆکەکە، پیاوە ژاپۆنییەکە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە و پاش نیشتنەوەی فرۆکەکە گیانی لەدەستداوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP