بەپەلە

"گۆڕینی قائیمقامی کۆیە بێ ئاگاداری ئێمە پێشێلکردنی یاسایە"
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: ئیتر بێدەنگ نابین

- 5/27/2019 5:19:00 PM 21450 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەماوەی سێ ساڵدا چوار قائیمقامی قەزای کۆیە گۆڕدراون و دەشڵێت: ئەم شێوازو میکانزمە و ناساییە ڕەتدەکەینەوە و لە دورو نزیکەوە لێی بەرپرسیار نین".
لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هەواڵی دەستبەکاربونی قائمقامیەتی کۆیەمان بیستوە

رێباز بیرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە: دوای ئەوەی لە 1ی ئایاری2019 لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هەواڵی دەستبەکاربونی قائمقامیەتی کۆیەمان بیست، لە کاتێکدا ئەوە بە یاسای ژمارە 3ی ساڵی2009 ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە، میکانیزمی بۆ دیاریکراوە، لێرەوە بە هەمو لایەکی ڕادەگەیەنین کە کارێکی نایاساییە و پێشێلکردنی یاسایە".
دەکرا بەشێوەی دروست و میکانیزمی بە یاسا دیاریکراو پڕۆسەی ئاڵوگۆڕەکە بکرایە

هەروەها نوسیویەتی:" ئێمە هیچ گرفتێکمان لەگەڵ کەسی دیاریکراو نییە بە هیچ شێوەیەک، بۆیە دەکرا بەشێوەی دروست و میکانیزمی بە یاسا دیاریکراو پڕۆسەی ئاڵوگۆڕەکە بکرایە هیچ گرفتێکیش نەبو".

رێباز بێرکۆتی دەشڵێت:" لە 17ی تەموزی 2016ەوە تا ئێستا ئەوە چوارەم قائیمقامە دەگۆڕدرێت کە هەریەک لە (شێخ چابوک، مامۆستا سەرکەوت، طارق حیدری، مامۆستا یوسف) کە ماوەکەی کەمترە لە سێ ساڵ، زۆرجار ئەو پرسیارە روبەرومان دەبێتەوە کە هۆکارەکەی چیە؟".
هەر کارێک بێ مشوەرەت و هەماهەنگی و بێ دیراسە بێت هەروا دەبێت

ئەو دەڵێت: دەرئەنجامی هەر کارێک بێ مشوەرەت و هەماهەنگی و بێ دیراسە بێت هەروا دەبێت، سەرەڕای ئەوەی ئەم کارە زیادەڕۆیکردنە بۆ سەر یاساو و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و فراکسیۆنی سەوزە لە ناو ئەنجومەنەکەدا".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پاریزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە،" جیاوازی فرۆکسیۆنەکەمان لەگەڵ فراکسیۆنی سلێمانی دەکرێت و تا ئێستا لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیمان  بێدەنگیمان هه ڵبژاردوە، بەڵام ناچارکراین وەڵاممان ههبێت و ڕونکردنەوە بدەین".

نیشانەکردن :

#یەکێتی #هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP