بەپەلە

پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێدەکاتەوە
جەبار یاوەر: چوار ساڵە شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوە خەرج نەکراوە

- 5/27/2019 3:57:00 PM 3562 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێکردوەتەوە و ئەمینداری گشتی وەزارەتەکەش رایگەیاند، لە ساڵی 2015 ەوە تا ئێستا شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوە لە وەزارەتەکە خەرج نەکراوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، لیستی دو مانگی نەورۆز و ئەیلولی پلە بەرزکردنەوەی ساڵی 2016 گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەک خۆی رازمەندی لەسەردراوە.
جگە لە لیستی پلە بەرزکردنەوەی 2016 لیستی پلە بەرزکردنەوەی 2017  ئامادەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتودا رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە لیستی پلە بەرزکردنەوەی 2016 لیستی پلە بەرزکردنەوەی 2017  ئامادەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتودا رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

یاوەر رونیکردەوە، لە ساڵی 2015 وە تا ئێستا موچەی پلەبەزرکردنەوە لەوەزارەتی پێشمەرگە بۆ هیچ ئەفسە و پێشمەرگەیەک خەرج نەکراوە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بە بیانوی قەیرانی دارایی و شەری داعشەوە.

دەشڵێت، تا ئێستاش بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە لەلایەن وەزارەتی دارییەوە بۆ خەرجکردنی و تەنها پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە، بیئەوەی شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجبکرێت.

نیشانەکردن :

#پێشمەرگە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP