خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

- 5/27/2019 2:42:00 PM 302618 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەکرێت و سەرەتاش دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەخەندان-ی راگەیاند، سبەی سێشەممە 28ی ئایاری موچەی دیوان و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، رۆژی چوارشەممە 29ی ئایاری موچەی یەکەی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، هاوکات رۆژی پێنچشەممە 30ی ئایار موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

 ئەمرۆ رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێش جەژنی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەکەن.

پێنج مانگی زیاتر بەسەر ساڵی 2019دا تێپەڕیوە و تا ئێستا دو موچە دابەشکراوە، تا ئێستاش دیار نییە موچەی مانگەکانی دیکە چۆن دابەشدەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP