سەرەڕای سزاكان، داهاتی ناوچەیەكی ئابوری ئێران گەیشتوەتە 1.6 ملیار دۆلار

- 5/27/2019 1:28:00 PM 2503 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوچەی كەنداوی فارسی رایگەیاند، داهاتی ساڵی رابردوی هەناردەكردن لەو ناوچەیەدا گەیشتوەتە 1.6 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا.

خەلەج تەهرانی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوچەی كەنداوی فارسی كە ناوچەیەكی ئابوریە، ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، "رێژەی هەناردەكردنی ناوچەكەیان گەیشتوەتە زیاتر لە 5 هەزار كیلۆگرام و داهاتەكەشی 1.6 ملیار دۆلار بوە".
ناوچەی كەنداوی فارسی، بە یەكێك لە ناوچە ستراتیجیە ئابوریەكانی ئێران هەژار دەكرێت

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، "ناوچەی كەنداوی فارسی، بە یەكێك لە ناوچە ستراتیجیە ئابوریەكانی ئێران هەژار دەكرێت، ئەوەش بەهۆی ژێرخانە ئابوریەكەیەوە كە لە ئاستێكی باشدایە"، كە ئەو ماددانەی لە كەنداوی فارسیەوە هەناردە دەكرێن بریتین لە ئاسن  و ئەلەمنیۆم.
700 كەسایەتی و كۆمپانیای ئێرانی خراونەتە لیستی سزاكانی ئەمریکاوە

 

ئەو وتانەی خەلەج تەهرانی لەكاتێكدایە، ستیڤن مێنۆشین، وەزیری خەزێنەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ماوەی رابردواد رایگەیاندبو، وەزارەتەكەی 700 كەسایەتی و كۆمپانیای ئێرانی دەخاتە لیستی سزاكانی وڵاتەكەیەوە".

رونیشیکردبوەوە، "لە پاڵ سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لە بواری وزەدا، سزای راوەستانی مامەڵەكردنی ماددە هایدرۆكاربۆنیەكان بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، كە پەیوەندی بە بانكی ناوەندی ئێرانەوە هەیە".

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP