"ئه‌مه‌ی ئێستا چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌"
ئەبوبەکر هەڵەدنی: ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه‌ په‌رله‌مانی بوایه‌ كاندیدمان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بو

- 5/27/2019 12:22:00 PM 2297 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەبوبەکر هەڵەدنی رایگەیاند، ئه‌گه‌ر سیستمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان په‌رله‌مانی بوایه‌ ئەوا كاندیدیان ده‌بو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، بەڵام "ئه‌مه‌ی ئێستا چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌".
ئه‌گه‌ر سیستمی حكومڕانی له‌ هه‌رێم په‌رله‌مانی بوایه‌، من یه‌كێك ده‌بوم له‌وانه‌ی خۆمم كاندید ده‌كرد

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئه‌گه‌ر سیستمی حكومڕانی له‌ هه‌رێم په‌رله‌مانی بوایه‌، وه‌ك یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان كاندیدمان ده‌بو، من یه‌كێك ده‌بوم له‌وانه‌ی خۆمم كاندید ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ به‌ناو په‌رله‌مانیه‌ و به‌تام و ناوه‌ڕۆك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جارانه‌ ئه‌وه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌ته‌نها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌وترێت سیستمه‌كه‌ بۆته‌ په‌رله‌مانی".
ئێمه‌ سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خسته‌ڕو، داوای جێ به‌جێكردنی سیستمی په‌رله‌مانی ته‌واو ده‌كه‌ین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمه‌ سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خسته‌ڕو، داوای جێ به‌جێكردنی سیستمی په‌رله‌مانی ته‌واو ده‌كه‌ین به‌و مانایه‌ی كه‌ سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت، ملكه‌چ بێت بۆ لێپێچینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی ته‌شریفاتی بێت هاوشێوه‌ی به‌غدا، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه‌ به‌ناو په‌رله‌مانیه‌ و  به‌تام و ناوه‌ڕۆك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جارانه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ هۆكاری شكستی كۆبونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كان، و په‌ككه‌وتنی كاره‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستور بوو بۆ ڕاپرسی."
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ زانستی سیاسی شاره‌زان با هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بزانن ئه‌م یاسایه‌ كوێی له‌ سیستمی په‌رله‌مانی ده‌چێت؟

 

هەڵەدنی وتیشی، "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ زانستی سیاسی شاره‌زان با هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بزانن ئه‌م یاسایه‌ كوێی له‌ سیستمی په‌رله‌مانی ده‌چێت؟ ئه‌وه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ پێت وابێت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سیستم بوەته‌ په‌رله‌مانی، بڕۆن له‌ سایتی په‌رله‌مان سه‌یر بكه‌ن بزانن ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گۆڕان له‌ ڕابردوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یبوو كه‌ دواتر بوه‌ پڕۆژه‌ی چوار حیزبه‌كه‌ بزانن به‌ 180 پله‌ جیاواز نیه‌ له‌م پڕۆژه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یبوو".

بڕیارە سبەی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دەنگ بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بدرێت، پێنج کاندیدیش بۆ ئەو پۆستە کاندیدن.
له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان پاش ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی كرد دیاره‌، كه‌ گۆڕان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی به‌جێ هێشت

 

هه‌ڵه‌دنی باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان پاش ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی كرد دیاره‌، كه‌ گۆڕان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی به‌جێ هێشت، چونكه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ لایه‌نه‌ هیچ پڕۆتۆكۆلێكی هاوبه‌شی نوسراو له‌ نێوانمان نه‌بو، به‌ڵام هاوهه‌ڵوێست بوین، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ گۆڕان، كۆمه‌ڵ هه‌روه‌ها یه‌كگرتوو ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ دوای پڕۆسه‌ ساخته‌كارییه‌كه‌ی 12-5-2018 ده‌بوو هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ پێكه‌وه‌ هه‌ڵوێستمان بنواندایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان."

لەبارەی سیستمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان هەڵەدنی وتی، "ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه‌ په‌رله‌مانی بوایه‌ و ملكه‌چ بوایه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوشێوه‌ی به‌غدا ته‌شریفاتی بوایه‌ وه‌ك یه‌كگرتوی ئیسلامی كاندیدمان ده‌بو، من خۆم یه‌كێك ده‌بوم له‌وانه‌ی كه‌ ئاماده‌بوم خۆم كاندید بكه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌نگی خۆشمم بهێنایه‌ به‌شه‌ره‌فم ده‌زانی كه‌چومه‌ته‌ ناو ململانێیه‌كه‌وه‌."
پارتی پێی وتین ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن ئه‌وا مامه‌ڵه‌ی پێج كورسیتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین

 

لەبارەی بەشداریکردنی یەکگرتو لە کابینەی نۆیەمی حکومەت هەڵەدنی دەڵێت، "پارتی پێی وتین ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن ئه‌وا مامه‌ڵه‌ی پێج كورسیتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، به‌دڵنیایی پشكی باشیان پێده‌داین له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت."

به‌بڕوای ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتی بۆ یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی ده‌یه‌وێت زۆرترین ده‌نگ كۆبكاته‌وه‌ "ئه‌وه‌ش بۆ سومعه‌ی" باشه‌."
پارتی له‌ڕوی چۆنیتیه‌وه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن بونی یه‌كگرتو ده‌ترسێت

 

هه‌ڵه‌دنی ده‌شڵێت، "پارتی له‌ڕووی چۆنیتیه‌وه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن بونی یه‌كگرتو ده‌ترسێت، چونكه‌ كادیره‌كانی یه‌كگرتو خه‌ڵكی ئازا و پاك و ڕاستگۆن، به‌داخه‌وه‌ به‌غاله‌ت و حه‌ساده‌تی پارتی و یەکێتی نه‌یهێشتوه‌ و ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ تواناكانیان ده‌ركه‌وێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP