سلێمانی؛ بڕێكی زۆر كیوی له‌ناو ده‌برێت

- 5/27/2019 11:09:00 AM 2112 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامی سلێمانی دەستی بەسەر شەش تۆن کیوی خراپ بودا گرت، کە لە لایەن خاوەنەکەیەوە ئاگادارکرابونەوە لە خراپبونی.

راگەیاندنی قائیمقامی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە دەڵێت: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداركرایه‌وه‌، بڕی شه‌ش تۆن كیوی له‌ناوبراو و قائیمقامی سلێمانیش دەستخۆشی لە خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات.

به‌هۆی نه‌گونجاوی شوێنی هه‌ڵگرتنه‌كه‌یه‌وه‌‌ و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كۆگاكاندا خراپ بوه‌ و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت

 

لە راگەیەنداراوەکەدا هاتوە، به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، خاوه‌نی یه‌كێك له‌ قاتعه‌كانی ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ئاگاداری لیژنه‌كانی كردوه‌ته‌وه‌ له‌ بونی بڕێكی زۆر میوه‌ی كیوی ئێرانی كه‌ به‌هۆی نه‌گونجاوی شوێنی هه‌ڵگرتنه‌كه‌یه‌وه‌‌ و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كۆگاكانیدا خراپ بوه‌ و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبراوه‌.

قائیمقامی سلێمانی، داوادەکات هه‌ر ماركێت و كۆگایه‌ك شمه‌ك و خواردنی خراپبو یان به‌سه‌رچوی هه‌بو ده‌توانێت لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكاته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی تایبه‌تدا له‌ناوی به‌رن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP