رێژەی بەشداریكردن لەسەدا 51 بوە
ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا راگەیەندرا

- 5/27/2019 10:59:00 AM 785 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، رێژەی بەشداربون لە سەرجەم 27 وڵاتی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا كە شانشینی یەكگرتوی بریتانیای تیادا هەژمار نەكراوە، لەسەدا 51 بوە، ئەو رێژەیەش لە رێژەی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2014 زۆرترە.
رێژەی بەشداربون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپادا بێجگە لە شانشینی یەكگرتوی بریتانیا، لەسەدا 50ی تێپەڕاندوە

 

وتەبێژی پەرلەمانی ئەوروپا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "رێژەی بەشداربون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپادا بێجگە لە شانشینی یەكگرتوی بریتانیا، لەسەدا 50ی تێپەڕاندوە، ئەوەش لە ڕێژەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەروپا بۆ ساڵی 2014 بەرزترە".

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، هەریەك لە پارتی راستی توندڕەوی ئیتاڵیا و پارتی كرێكارانی ئیسپانیا زۆرینەی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا بەدەستهێناوە و بەو پێیە ئەو دو پارتە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا زۆرینەی بریارەكانی ئەو پەرلەمانەیان بەدەست دەبێت.
پارتی راستی توندڕەوی ئیتاڵیا لە سەدا 27 بۆ لە سەدا 31ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە

 

پێگەی DW ی ئەڵمانی كە ئەنجامە بەراییەكانی بڵاوكردوەتەوە و رایگەیاندوە، "پارتی راستی توندڕەوی ئیتاڵیا لە سەدا 27 بۆ لە سەدا 31ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، كە رێژەكەی لە سەرجەم پارتە بەشداربوەكان بۆ هەڵبژاردنی یەكێتی ئەوروپا زۆرتربوە"، لە هەمانكاتدا پارتی كرێكارانی ئیسپانیا لە كۆی 54 كورسی ئەو وڵاتە 20 كورسی بەدەستهێناوە.
پارتی برێكزیت-ی بریتانی زۆرترین كورسی وڵاتەكەی لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بەدەستهێناوە

 

هاوكات، پارتی برێكزیت-ی بریتانی بە سەرۆكایەتی نایجڵ فاراج بە بەدەستهێنانی رێژەی لەسەدا 31ی دەنگەكانی وڵاتەكەی، زۆرترین كورسی وڵاتەكەی لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بەدەستهێناوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، بۆ یەكەمینجارە لە مێژوی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی ئەوروپادا، پارتی گەلی ئەوروپی كە پارتێكی (چەپی میانڕەو)ە لەگەڵ هاوپەیمانی دیموكراتی ئیشتراكی ودیموكراتەكان كە پارتێكی (راستی توندڕەوە) بە مەبەستی پێكهێنانی دەسەڵاتی فەرمانڕەوا، هاوپەیمانی پێكبهێنن.

هەر بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكان كە تا ئێستا لەسەدا 95ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە، لە فەڕەنسا پارتەكەی مارین لۆپین بەسەر پارتەكەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی ئەو وڵاتەدا سەركەوتوە و رێژەی كورسیەكانی لە پەرلەمانی ئەوروپا زۆرترە.

نیشانەکردن :

#یەکێتی ئەوروپا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP