دۆناڵد ترەمپ: هیچ کەسێک نایەوێت روداوی مەترسیدار روبدات، بەتایبەتی من

- 5/27/2019 9:48:00 AM 4014 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانی كۆبونەوەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی یابان رایگەیاند، نایەوێت روداوی مەترسیدار روبدات و ئامادەن لەگەڵ ئێران دانوستان ئەنجامبدەن.
بڕواموایە ئێران خواستی لەسەر ئەنجامدانی دانوستان هەبێت

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ دوشەممە، دوابەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیرانی یابان كۆنگرەیەی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و لەو كۆنگرەیەدا رایگەیاند، "بڕواموایە ئێران خواستی لەسەر ئەنجامدانی دانوستان هەبێت، ئەگەر بیانەوێت دانوستان ئەنجامبدەن ئێمەش ئامادەین".
هیچ كەسێك نایەوێت روداوی مەترسیدار روبدات، بەتایبەتی من

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "هیچ كەسێك نایەوێت روداوی مەترسیدار روبدات، بەتایبەتی من"، لەوبارەیەوە ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی دانوستان راگەیاند و رۆڵی شیزۆر ئابی لە هەولدانەكانی بۆ نێوەندگیری لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئێرن بەرز نرخاند.

ترەمپ وتیشی، "ئابی پەیوەندیەكی زۆر باشی لەگەل ئێران هەیە" و دواتریش دەزگاكانی راگەیاندنی یابان لە زاری بەرپرسانی حكومی وڵاتەوە رایانگەیاند، "پێشبینیدەكرێت لەماوەی مانگی داهاتودا سەرۆك وەزیرانی ولاتەكەیان سەردانی ئێران بكات"، ئەوەش دوای سەردانەكەی محەمەد جەواد زەریف، سەرۆك وەزیرانی ئێران دێت كە لەماوەی رابردودا بۆ تۆكیۆ ئەنجامیدا.
لە ئەگەر هەر روبەڕوبونەوەیەكی سەربازی یاخود ئابوریدا، تاران بەرگری لە خۆی دەكات

 

ئەو لێدوانانەی ترەمپ لەكاتێكدایە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوایین لێدوانیدا سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و وڵاتەكەی دوێنێ یەكشەممە رایگەیاند، "لە ئەگەر هەر روبەروبونەوەیەكی سەربازی یاخود ئابوریدا، تاران بەرگری لە خۆی دەكات"، داوای لە وڵاتانی ئەوروپاش كرد بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە رێككەوتننانە ئەتۆمیەكەی ئێران زیاتر هەوڵبدەن.

زەریف لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەیدا لە بەغدا لەگەڵ محەمەد حەكیم، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەشكرد "ئێران دەیەوێت پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی هاوسێی بنیادبنێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP