نرخی نەوتی خاو بەزبونەوەی تۆماركرد

- 5/27/2019 9:12:00 AM 1680 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی بەردەوامی رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆماركرد.

ئەمڕۆ دوشەممە،  لەمیانی بەردەوامی كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاو لە لایەن ئۆپێك و بەردەوامی ململانی بازرگانیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ چین، نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی تۆماركرد.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت  و بەڕێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت  و بەڕێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.10 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 10 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.2  بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 58.73 دۆلار.  

گرژیی و ئاڵۆزیەكانی ئەمریکا لەگەڵ هەریەك لە ئێران و ڤەنزوێلا بە گشتی هۆكارێكی سەرەكی هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوتە

 
هاوكات گرژیی و ئاڵۆزیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان لەگەڵ هەریەك لە ئێران و ڤەنزوێلا كە لە ماوەی رابردودا لە رێكخراوی ئۆپیك دو وڵاتی سەرەكی وەبەرهێنی نەوت بون، لەگەڵ گرژیی و ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی هۆكارێكی سەرەكی هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت-ە  لە جیهاندا.


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP