ئه‌ردۆغان: دەنگ دزین و دزینی ئیرادەی گەل کارەساتە

- 5/27/2019 9:02:00 AM 2621 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، خەباتیان کردوە بۆ پاراستنی ماف و ئیرادەی گەلەکەیان، بۆیە بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ دوبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکان لە ئیستانبوڵ بە بڕیارێکی راست دەزانن، دەشڵێت، "ھەموو دزیکردنێک خراپە، بەڵام دەنگ دزین و دزینی ئیرادەی گەل کارەساتە". 
لە ئیستانبوڵ خاوەنی دو ملیۆن و 300 ھەزار ئەندامین

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە خوانێکی بەربانگدا لە ناوەندی نمایش و ھونەری ئەوروپاسیا لە یەنیکاپی رایگەیاند، "لە ئیستانبوڵ خاوەنی دو ملیۆن و 300 ھەزار ئەندامین، ئەگەر تەنھا لە ئیستانبوڵ خاوەنی ئەوەندە ئەندامەبین ئەوا با بە جددی کاریان پێ بکەین، ھەر ئەندامێک دو دەنگدەر بھێنێت پرسەکە کۆتایی دێت".
بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکان بە بڕیارێکی راست دەزانین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "خەباتمان کرد بۆ پاراستنی ماف و ئیرادەی گەلەکەمان، بۆیە بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکان بە بڕیارێکی راست دەزانین". 

ئەردۆغان لەبارەی دزینی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی 31ی ئازاری ئەمساڵ وڵاتەکەی لە وتی، "ھەموو دزیکردنێک خراپە، بەڵام دەنگ دزین و دزینی ئیرادەی گەل کارەساتە". 

رونیشیکردەوە، "عەقلییەتی جەھەپە لە دواوەی لە سێدارەدانی سەرۆکێکی وەزیران ھەیە، ئەوانەی دەڵێن کە ئەو ئیرادەیەی کە ئێمەی ناردوەتە ئێرە بەم شێوەیە خواستوویەتی، ئیتر دەڵێم، وانەی پێویست لە 23ی حوزەیران لەسەر سندوقەکانی دەنگدان بەمانە بدەین". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP