جڤاتی نیشتمانی تاوتوێی بەستنی دوەم كۆنفرانسی گۆڕان دەكات

- 5/27/2019 8:41:00 AM 1251 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و لەبارەی بەستنی دوەم كۆنفرانسی بزوتنەوەکە گفتوگۆدەکرێت.

دوێنێ یەکشەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبوەوە و لەبارەی بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەکەوە راسپاردەکانی تاوتوێکرد.

رەئوف عوسمان، سەرۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان بە میدیاکانی بزوتنەوەکەی راگەیاندوە، لە كۆبونەوەی دوێنێی جڤاتی گشتیدا ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی دوەم كۆنفرانسی نیشتمانی تاوتوێ كراوە بە مەبەستی خۆ رێكخستنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە کۆبونەوەکەدا كارەكانی لیژنەی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانی گۆڕان تاوتوێ كراون، ئەنجامی كۆبونەوەكە ئاڕاستەی جڤاتی نیشتمانی كراوە و ئەمڕۆش جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

لەبارەی تەوەری کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی رەئوف عوسمان وتی، "راسپاردە و بڕیارەكانی كۆبونەوەی جڤاتی گشتی تاوتوێ دەكات لەبارەی خۆرێكخستنەوە و بەستنی دوەم كۆنفرانس و یەكلاكردنەوەی كاری لیژنەی ھەڵبژاردنی كاندیدەكانی گۆڕان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP