میدیاكانی لوبنان: پارێزگاری پێشوی كەركوك 160 ملیۆن دۆلاری نەوتی بردوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: نەجمەدین كەریم رادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێتەوە

- 5/26/2019 4:37:00 PM 20480 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك لە بەیروت دەستبەسەرەو داوامانکردوە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بكرێتەوە، میدیاكانی لوبنانیش ئاشكرایانكردوە كە تۆمەتبار 160 ملیۆن دۆلاری لە نەوتی كەركوك بردوە.

پارێزگاری پێشوی كەركوك، هاوشێوەی هەمو ئەو کەسانەی بەهۆی مەلەفی گەندەڵیەوە ویستویانە لە وڵات هەڵبێن، دەبێت یاسای بەسەردا جێبەجێ بکرێت

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند،" نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك، هاوشێوەی هەمو ئەو کەسانەی بەهۆی مەلەفی گەندەڵیەوە ویستویانە لە وڵات هەڵبێن، دەبێت یاسای بەسەردا جێبەجێ بکرێت".

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە كە پۆلیسی ئینتەرپوڵ ئاگاداریان کردوینەوە کە نەجمەدین کەریم بەگوێرەی یاسا بەرکارەکانی لوبنان بە کەفالەت ئازادکراوە بەڵام پاسپۆرتە ئەمریکیەکەی دەسبەسەر کراوە و ھەتا دۆسیەکەی لە لایەن دادگای عێراقیەوە دەگات و بڕیاڕ لەسەر کەیسەکە دەدرێت مافی بەجێھێشتنی لوبنانی نیە هێشتا ناوبراو بۆ ھەر جوڵەیەک بۆ دەرەوەی لوبنان وەک تۆمەتبار دەستبەسەرە".

ە ئێستادا نەجمەدین کەریم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و پۆلیسی ئینتەرپوڵ، رێکارەکانی لێکۆڵینەوەی تایبەت و مامەڵە یاساییەکانی لەگەڵدا ئەنجامدەدرێت

 

هەر لە بەیاننامەكەدا ئەوەشخراوەتەرو كە "لە ئێستادا نەجمەدین کەریم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و پۆلیسی ئینتەرپوڵ، رێکارەکانی لێکۆڵینەوەی تایبەت و مامەڵە یاساییەکانی لەگەڵدا ئەنجامدەدرێت، گفتوگۆكانیشمان لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە لوبنان بەردەوامە بۆ رادەستكردنی تۆمەتباری داواكراو، رۆژی ٢١ی ئایار بەشێوەیەكی فەرمی داواکارییمان داوەتە پۆلیسی ئینتەرپوڵ، بۆیە دواتر لەسەر ئەو دۆسیانەی کە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە" چاوەڕوان دەکرێت تۆمەتبار رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عیراق بکرێتەوە".

پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە لوبنان دەستیگرتوە بەسەر پاسپۆرت و بەڵگەنامەی گەشتکردنی نەجمەدین کەریم و لەئێستادا هاتوچۆی لێ قەدەغەکراوە

 

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندوە،"پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە لوبنان دەستیگرتوە بەسەر پاسپۆرت و بەڵگەنامەی گەشتکردنی نەجمەدین کەریم و لەئێستادا هاتوچۆی لێ قەدەغەکراوە و چاوەڕێی کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان و رێکارە یاساییەکان دەکەین بۆ رادەستكردنەوەی بە دەسەڵاتی دادوەری عیراق".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە میدیاكانی لوبنان ئاشكرایان كردوە كە نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك، 160 ملیۆن دۆلار پارەی لە نەوتی کەرکوک بردوە!

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP