ئێران: ئەمریکا لە لاوازترین پێگەی مێژویی خۆیدایە

- 5/26/2019 1:12:00 PM 1851 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جیگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە "لاوازترین پێگەی میژویی خۆیدایە". 
ئەمریکا لە لاوازترین پێگەی میژویی خۆیدایە و ئەو پێگەیەی نیە کە بانگەشەی بۆ دەکات

 

بەپێی ئاژانسی فارس نیوز-ی ئێرانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەمیراڵ عەلی فەدەوی، جیگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە، "ئەمریکا لە لاوازترین پێگەی میژویی خۆیدایە و ئەو پێگەیەی نیە کە بانگەشەی بۆ دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەساڵی 1833ەوە ئەمریکا لەناوچەکەدا بونی هەیە، بەڵام لە ئێستادا لەلاوازترین پێگەی مێژویی خۆیدایە لەرۆژئاوای ئاسیا". 
شەڕی راگەیاندن و وتاری توندی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لە ماوەی دو مانگی رابردودا لە پەرەسەندنی بەردەوامدا بوە

 

شەڕی راگەیاندن و وتاری توندی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لە ماوەی دو مانگی رابردودا لە پەرەسەندنی بەردەوامدا بوە، ئەمریکا لە رێکەوتنی ئەتۆمی 2015 کشاوەتەوە و جموجوڵی سەربازی بەردەوامی لەکەنداو دەستپێکردوە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە ژێر کاریگەری گەورەی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکادایە و تا ئێستا تەسلیمبون و گفتوگۆی مەرجدار رەتدەکاتەوە.

دوێنێش دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ رەوانەکردنی هەزارو 500 سەربازی پارێزەر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارەکەی بە مەترسیدار بۆ ئاسایشی جیهان وەسفکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP