رۆژی سێشەممە خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدەین
نەوەی نوێ: چیدی ئەو ‌هێرشانە بۆ سەر سەرۆک و خۆبەخشانمان قبوڵ ناکەین

- 5/25/2019 5:59:00 PM 5890 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، چیدی ئه‌و هێرشە ناڕەوایەی یه‌كێتی بۆ سەر‌ سه‌رۆك و خۆبه‌خشه‌كانیان قبوڵ ناکەن، دەشڵێن، رۆژی سێشەممە 28ی 5  کاتژمێری 3:00ی دوای نیوەڕۆ لەبەردەم ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له‌ سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كی جەماوەری ئەنجامدەدەن.

 جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت"ماوەی دە رۆژە  (شاسوار عه‌بدولواحید) سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه‌ له‌ سلێمانی بەناڕەوا لە زیندانی تاکەکەسیدایەو، ‌ئەمە وێڕای ئەوەی ماوەی 30 رۆژە 11 خۆبەخشی تری جوڵانەوەکەمان بەبێ پارێزەر لەزیندانی تاکەکەسیدان".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە: "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیی گیانی  شاسوار عه‌بدولواحید و خۆبه‌خشه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوەكانی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئاسایش و به‌رپرسانی گروپێکی ناو یه‌كێتی، به‌هه‌مو لایه‌كیشی راده‌گه‌ینێت چیدی ئه‌و هێرشە ناڕەوایەی یه‌كێتی بۆ سەر‌ سه‌رۆك و خۆبه‌خشه‌كانی و، به‌كارهێنانی ده‌زگا ئه‌منی و یاساییه‌كان بۆ ململانێی و ئینتیقامی سیاسی قبوڵ ناکەین".
ده‌ره‌نجامی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراویش ده‌خەینە‌ ئه‌ستۆی یه‌كێتی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كه هیچ ‌مانا و به‌هایه‌كیان نه‌هێشتوەته‌وه‌ بۆ ئازادیی كاری سیاسی و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و دامەزراوە یاساییەکان

 

جوڵانەوەکە راشیگەیاندوە: هه‌مو رێكاره‌ مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ رێگرتن و شه‌رمه‌زاركردنی پیلان و گه‌مه‌ ناشرینەکانیان له‌زۆنی سلێمانیدا به‌مه‌رامی كپكردنی ده‌نگه‌ ناڕازیه‌كان و لاوازكردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دەشڵێن:"ده‌ره‌نجامی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراویش ده‌خەینە‌ ئه‌ستۆی یه‌كێتی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كه هیچ ‌مانا و به‌هایه‌كیان نه‌هێشتوەته‌وه‌ بۆ ئازادیی كاری سیاسی و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و دامەزراوە یاساییەکان".

لە راگەیەندراوەکەدا جوڵانەوەکە داوا له‌سه‌رجه‌م ئازادیخوازان، یاسا ناس و مافپەروەران، داکۆکیکاران لە مافه‌كانی مرۆڤ، رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان، پارته‌ سیاسیه‌كانی دەرەوەی دەسەڵات، رۆژنامه‌نوسان و كه‌سایه‌تیه‌ دڵسۆزه‌كان ده‌كات، ‌له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانەی سەر سه‌رۆكی هێزێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆن و خۆبه‌خشه‌كانی بێده‌نگ نه‌بن و به‌شداری ئەو چالاکیە جەماوەریە بن و هه‌ڵوێستی خۆیان دەرببڕن، چونكه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌وان ‌ته‌نها به‌رگریكردن نیه‌ له‌ نه‌وه‌ی نوێ و سه‌رۆك و خۆبه‌خشه‌كانی، به‌ڵكو به‌رگریكردنه‌ له‌ ئازادیی كاری سیاسی و به‌ها یاسایی ومرۆییه‌كان و هەموو ده‌نگێكی ئازاو بوێر".  

 ئەمڕۆ ماوەی دە ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحیدا تێدەپەڕێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP