بەپەلە

سەعدی پیرە: لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی دەکرێتەوە

- 5/25/2019 3:49:00 PM 4156 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- کۆچەر عەزیز

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشكرایكرد، لەگەڵ پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی دەکرێتەوە.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، لەگەڵ پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی دەکرێتەوە و یەکێتیش کەسێک بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکات.
 رێکكەوتننامەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئەوە نیە کە پارتی کاندید دیاریبکات، رێکەوتننامە لەسەر ئەوەیە کە یەکێتی کێ پێشنیار دەکات، نەک پارتی

 

سەبارەت بەوەی ئەگەر پارتی کەسێک پێشنیار بکات بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگاری کەرکوک ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتی، رێکكەوتننامەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئەوە نیە کە پارتی کاندید دیاریبکات، رێکەوتننامە لەسەر ئەوەیە کە یەکێتی کێ پێشنیار دەکات، نەک پارتی.

پارتی و یەكێتی نیسانی مانگی رابردو ئازاری ئەمساڵ رێككەوتنامەی سیاسی نێوانیان بۆ پێكهێنانی حكومەت و دانانی پارێزگاری كەركوك واژۆكرد. لە کاتی رێکكەوتنی نێوانیاندا بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێندرێت بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکكەوتنەکە، بەڵام تا ئێستا لیژنەکە پێکنەهێندراوە.

سەعدی پیرە، سەبارەت بە پێکهێنانی ئەو لیژنەیە وتی، ئەو لیژنەیە لە هەردو مەکتەب سیاسی یەکێتی و پارتی پێکدێت، ئەو کەسانەی کە رێکكەوتنەکەیان ئامادەکردوە چاودێریشی دەکەن، تا بەتەواوی جێگیر دەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP