شارە ونبوەکەی ئەسکەندەری مەکدۆنی لە رانیە دۆزرایەوە

- 5/25/2019 3:16:00 PM 77728 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شارە ونبوەکەی ئەسکەندەری مەزن، ئەو شارەی کە تیایدا خەڵک سەرقاڵی شەراب خواردنەوە و ئاھەنگ گێران بون لەساڵی 331ی بەر لەزایین، لەلایەن شارەزایانی بواری ئاسەوارناسییەوە لە عێراق دۆزرایەوە دوای ونبونی بۆ زیاترلە 2 ھەزار ساڵ.

لەساڵی 1960ەوە تیمەکانی شوێنەوارناسی ئەمریکا لە رێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە دەستیان کردوە بەگەڕان بەشوێن شوێنەوارەکانی ئەم شارەدا، کە دواجار لە ساڵی 1966 لەناوچەیەکی ناسراو بە (قەڵاتگەی دەربەند) دۆزرایەوە، بەڵام ئەوکات نەتوانرا ھەڵبدرێتەوە.

شارەکە خاڵێکی گرنگی نێوان رۆژھەڵات و رۆژئاوابوە و ئێستاش شوێنەکەی 10 کیلۆمەتر لە شاری ڕانیەوە دورە، لە ناوچەیەک کە دەڕوانێت بەسەر دەریاچەی دەربەندی ڕانیەدا.

ھاوکات دراوێکی (ئۆردیس ٢) دۆزرایەوە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 37 و 57ی پێش زایین.

کارەکە لەلایەن مۆزەخانەی بریتانییەوە دەستی پێکردوە لەساڵی 2016 ووە و بڕیارە ساڵی 2020 کۆتایی بەکارکردن بێت لەو ناوچەیەدا.

پێدەچێت شارەکە لەسەر ئەو رێگەیە دروست کرابێت کە ئەسکەندەری مەکدۆنی بەرەو داگیرکردنی وڵاتانی فارس دەرۆیشت و لە شەڕی گۆگمیلادا ساڵی 31ی بەر لەزایین پادشا داریۆسی سێیەمی تێکشکاند.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP