ئێران: بەچەکێکی نهێنی کەشتییەکەی ئەمریکا نوقمی ژێر دەریا دەکەین

- 5/25/2019 2:22:00 PM 18657 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راوێژکاری فەرمادەیی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەكات و رایگەیاند، ئێران چەکێکی نهێنی هەیە لە توانایدایە کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا نوقمی ژێر دەریا بکات.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە توانایدایە بەچەکێکی نهێنی موشەکە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا تێکبشکێنێت

 

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ژەنەراڵ مورتەزا قوربانی، راوێژکاری فەرماندەیی سەربازی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران لە توانایدایە بەچەکێکی نهێنی موشەکە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا تێکبشکێنێت و نوقمی دەریای بکات.
داوا لە فەرماندە سەربازییە عاقڵ و هۆشیارەکانی ئەمریکا دەکەم رێگە نەدەن بڕیاری ئەمریکا بکەوێتە دەست رادیکاڵەکان

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "داوا لە فەرماندە سەربازییە عاقڵ و هۆشیارەکانی ئەمریکا دەکەم رێگە نەدەن بڕیاری ئەمریکا بکەوێتە دەست رادیکاڵەکان و حەرب هەڵبگیرسێنن".

دو هەفتە لەمەوبەر لەمیانەی قوڵبونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران، ئیدارەی کۆشکی سپی بڕیاری رەوانەکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن و چوار فڕۆکەی B52 ی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکرد، ئەوەش کاردانەوەی توندی ئێرانی لێکەوتەوە و تا ئێستاش لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی هەردو وڵات لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامی هەیە.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP