ئەمریكا: تاقیکردنەوە موشەکییەکانی کۆریای باکور پێشێلکاری یاساکانی ئەنجومەی ئاسایشە

- 5/25/2019 11:24:00 AM 2152 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، تاقیکردنەوە موشەکییەکانی  ئەمدواییەی کۆریای باکور پێشێلکاری یاساکانی ئەنجومەی ئاسایشە.

بەپێی گاردیانی بریتانی، ئەمڕۆ شەممە جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا رایگەیاند، تاقیکردنەوە موشەکییەکانی  ئەمدواییەی کۆریای باکور پێشێلکاری یاساکانی ئەنجومەی ئاسایشە.  

ئەوە یەکەمین جارە بەرپرسێکی باڵای ویلایەتە ئەکگرتوەکانی ئەمریکا لێدوانێکی لەوجۆرە  لەبارەی تاقیکردنەوە موشەکییەکان و بەراوردی بە یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایش بدات.
 یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایش رێگری لە تاقیکردنەوە هەر جۆرە موشەکێکی بالیستیکی دەکات

 

بۆڵتن لەوبارەیەوە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایش رێگری لە تاقیکردنەوە هەر جۆرە موشەکێکی بالیستیکی دەکات، کۆریاش موشەکی کورتهاوێژی تاقیکردوەتەوە، "لەبەرئەوە پێشێلکارییەکی رونی یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایشە."
بەپێچەوانەی خواستەکانی دۆناڵد ترەمپ کۆریای باکور چەندین موشەکی کورت مەودای تاقیکردەوە

 

سەرەتای ئەم مانگە کۆریای باکور، بەپێچەوانەی خواستەکانی دۆناڵد ترەمپ کە بانگەشەی هاوڕێیەتی و پابەندبونی کۆریای باکوری بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانییەوە دەکرد، کۆریای باکور چەندین موشەکی کورت مەودای تاقیکردەوە و هەنگاوەکەشی بێئومێدبونی ئەمریکا و رۆژئاوای بەدوادا هات.

لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و کۆریای باکورەوە، بۆڵتن رایگەیاند، تا ئێستاش ئەمریکا دەرگای گفتوگۆ و نزیکبونەوەی واڵاکردوە و "ئێستا تۆپەکە لە قاچی کۆریادایە".

تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆیاری باکور دوجار و لە هەریەک لە سەنگافورە و ڤێتنام کۆبونەوەتەوە و نەگەیشتون بەهیچ ئەنجامێک، ئەمریکا ئومێدی زۆری لەسەر کۆبونەوەکان هەڵچنیوە و کۆریایش بەشێوەیەکی سادەتر لە جاران هەنگاوی دەنا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP