دیاربەکر؛ دەستبەسەر کتێبێکی میژوییدا گیرا

- 5/25/2019 10:13:00 AM 3245 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە شاری دیاربەکری باكوری كوردستان دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە شەش گومانلێکراو دەستیپێکرد کە پێشتر لەکاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی کتێبێکی مێژویی دەستگیركرابون، كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و 400 ساڵی لەمەوبەر.

بەپێی میدیای فەرمی توركیا، تیمەکانی یەکەی بەرەنگاربونەوەی تاوان لە فەرماندەیی جەندرمەی توركیا، زانیارییان پێگەیشتوە لەسەر شەش گومانلێکراو کە بەنیازی فرۆشتنی کتێبێکی مێژویی بون كە گومان دەکرێت مێژوەكەی بگەڕێتەوە بۆ هەزار و 400 ساڵ لەمەوبەر.

پۆلیس دەڵێت، لەکاتێکدا گومانلێکراوەكان لە هەوڵی فرۆشتنی کتێبەکەدابون دەستگیریکردون، دوێنێش لە شاری دیاربەکری باكوری كوردستان دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەو شەش گومانلێکراوە دەستیپێکردوە.

بەرگی کتێبەکە لە پێست دروست کراوە و پەرەکانی کاغەزی پاپیرۆسن و لە 36 پەڕە پێکهاتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP