تەقینەوەیەک لە شاری لیۆن-ی فەرەنسا رویدا و چەندین کەس برینداربون

- 5/24/2019 11:35:00 PM 1831 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


بەهۆی تەقینەوەی بۆمبکی بچوک لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری لیۆن-ی فەرەنسا، لانی کەم 8 کەس برینداربون، روداوەکەش بە"کردەوەی تیرۆرستی" لەقەڵەم دراوە.

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە ڤیدۆیەکی راستەوخۆی فەیسبوکدا، روداوەکەی بە"هێرشی تیرۆرستی" ناوبرد، ئەوە لە کاتێکدایە هێشتا لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە نەکراوە و هۆکارەکەی نادیارە.

سەرچاوەیەکی پۆلیسی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، دوای روداوەکە تەقەمەنیەکە بەتەواویی پوچەڵکراوەتەوە کە برێکی زۆ برغوی تیادابوە.

"هەرچەندە نابێت من هیچ ئامارێک بدەم، بەڵام وەک ئاگادارم هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە، تەنها چەند کەسێک برینداربون، من ئێستا بیر لەو بریندارانە و خێزانەکانیان دەکەمەوە" ماکرۆن لە ڤیدیۆ راستەوخۆکەدا وای وت.

پۆلیسی شاری لیۆن دوابەدوای روداوەکە، رێوشوێنی ئەمنی توندی لە شەقامەکە و کۆڵانەکانی نزیک روداوەکە گرتوەتەبەر و داوا لە خەڵکی ئەو ناوچانە کراوە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP