هیندستان؛ بەهۆی گڕگرتنی ناوەندێکی پەروەردەیی، زیاتر لە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا

- 5/24/2019 10:53:00 PM 1562 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە هەرێمی سورات-ی هیندستان، بەهۆی گڕگرتنی باڵەخانەی ناوەندێکی پەروەردەیی لانی کەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا، چەندین کەسی دیکەش زامداربوون.

رۆژنامەی ئیندیا تودەی لەسەر زاری نیتین پاتێل وەزیری تەندروستی هیندستان بڵاویکردوەتەوە" بەلایەنی کەمەوە ٢٠ خوێندکار گیانیان لەدەستداوە، چەندین خوێندکاری دیکەش بە زامداری رەوانەی نەخۆشخانە کراون".

ئاماژە بەوەشدراوە، قوربانیەکان زۆربەیان مێرمنداڵن و بەهۆی هەناسەسواریی و خۆهەڵدان لەسەر باڵەخانەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، ئاگرەکە لە کاتێکدا بوە کە خوێنکارەکان سەرقاڵی وانەخوێندن بون و لە نهۆم سێهەم و چوارەم باڵەخانەکدا رویداوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP