جەمال هەروتی: ئاگاداری ئەو راگەیەنراوە نین کە لەسەر خانەقین و دوبز بڵاوکراوەتەوە

- 5/24/2019 8:22:00 PM 5981 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگر و بڕیاردەری سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم رایانگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەو راگەیەندراوەی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم نین  لەسەر ڕه‌وشی خانه‌قین، دوبز، و گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی  پارێزگای كه‌ركوك و تەنها ڕاو و بۆچونی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌.

جەمال هەروتی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و مەلا ناسر ئەحمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: ئەوان ئاگاداری ئەو راگەیەندراوە نین کە له‌ڕۆژی 23-5-2019 لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی، په‌رله‌مانی كوردستان، بڵاویکردوەتەوە له‌هه‌مبه‌ر ڕه‌وشی خانه‌قین، دوبز، و گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی  پارێزگای كه‌ركو و دەڵێن. 

ئه‌م بۆچونه‌ دیراسه‌نه‌كراو و هه‌ڵوه‌سته‌نه‌كراوه‌، و ته‌نها ڕاو و بۆچونی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یه، ئێمه‌وه‌كو جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه‌ بێئاگاین له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌

ئەو دو پەرلەمانتارە نوسیویانە:" بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه‌ئه‌م بۆچونه‌ دیراسه‌نه‌كراو و هه‌ڵوه‌سته‌نه‌كراوه‌، و ته‌نها ڕاو و بۆچونی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یه، ئێمه‌ وه‌كو جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه‌ بێئاگاین له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌".

‎ئاماژەیان بەوەکردوە:" له‌سه‌ره‌تای دروستبونی ئه‌م كێشه‌یه‌وه‌ كه‌ ده‌ستێكی تێكده‌ر و ویستێكی مه‌ترسیدار زیان ده‌گه‌یەێنێت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیار و هاوڵاتییانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی له‌لایه‌ن داعش و عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانه‌وه‌، ئێمە وه‌كو لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كان، خه‌مخۆرییان بوین و كێشه‌كانمان به‌دروستی گه‌یاندوه‌ته‌ لایه‌نه‌په‌ یوه‌ندیداره‌كان".
ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌ستبوه ‌به‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌، هه‌مو ناوهێنانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌، بێ بنه‌مایه‌ و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی موزایه‌داتی سیاسییه‌وه‌

 

‎رونیشیانکردوەتەوە:" له‌ده‌ستپێكه‌وه‌ تا ئێستا، هه‌وڵی جددی و ویستێكی ئه‌رێنی هه‌بوه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو حزب و قه‌واره‌ و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و مه‌عنه‌وییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌ستبوه ‌به‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌، هه‌مو ناوهێنانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌، بێ بنه‌مایه‌ و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی موزایه‌داتی سیاسییه‌وه‌. 

‎"بۆیه ‌هه‌مو هه‌وڵێكی به‌لاڕێدابه‌ر ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌پاراستنی ژیان و بژێوی هاوڵاتییان و زامنكردنی سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری، جێگه‌ی هیچ جۆره ‌موزایه‌ده‌یه‌كی تێدا نابێته‌وه، داواكارین ئه‌م جۆره ‌هه‌وڵه‌ بێ به‌رهه‌مانه ‌نه‌بنه‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م كاری پێكه‌وه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌ی هاوڵاتیان" ئەو دو پەرلەمانتارە وا دەڵێن.

نیشانەکردن :

#پەرلەمانی کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP