پۆلیسی راپەڕین کەسێکی دەستگیرکرد کە 70 هەزار دۆلاری دزیوە

- 5/24/2019 7:24:00 PM 2072 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە ناحیەی ئیسێوه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) له‌ گوندی قندۆڵ تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکردوە کە 70 هەزار دۆلاری ئەمریکی چەکێکی جۆری (ویزە)ی لە شاری هەولێر دزیوە.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاویکردوەتەوە، تۆمەتبارەکە دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌ره‌و ئێران ڕایكردوه‌ و دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری شه‌وی ڕابردو ویستویه‌تی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ ڕێگه‌ی سنوره‌كانی قه‌زای پشده‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر كراوە.

بە هاوکاری یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ بڕی 70 هەزار دۆلار و چه‌كێكی جۆری (ویزه‌)ی دزیوه‌

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌وته‌ی خۆی خێزانێك له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر به‌ نیاز بون بۆ گه‌شتوگوزار بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن ده‌چێته‌ ماڵه‌كه‌ و به‌ هاوکاری یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ بڕی 70 هەزار دۆلار و چه‌كێكی جۆری (ویزه‌)ی دزیوه‌.

پۆلیس دەشڵێت: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ پێشتر له‌ لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دو تۆمه‌تباری دیکە به‌ بڕیار دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه‌، به‌ڵام ڕایكردوه‌ بۆ ئێران و دوای گه‌ڕانه‌وەی بۆ کوردستان ده‌ستگیركراوە.

ئەوەشخراوەتەڕو: دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ ڕاگیركردنی به‌ مادده‌ی 443 له‌ یاسایی سزادانی عێراق، دوای ته‌واوبونی ڕێوشوێنی یاسایی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ڕاده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


نیشانەکردن :

#پۆلیس #قەڵادزێ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP