وەزارەتی ئەوقاف زانیاری لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن بۆ خەندان دەخاتەڕو

- 5/24/2019 4:06:00 PM 31533 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لیژنەی باڵای بینینی مانگ رۆژی 3ی حوزەیران کۆدەبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە خەندان-ی راگەیاند، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ رۆژی 3ی حوزەیران کۆدەبێتەوە و بەپێی بینینی مانگ بڕیار لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن دەدات.

سەبارەت بەوەی کە وڵاتی سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکردوە باسیلەوەشکرد، ئەو دیارییکردنە بەپێی رۆژمێرێکە، بۆیە هیچ شتێک لە کوردستان باوەڕپێکراو نییە ئەوەی کە باوەڕپێکراوە، تەنها لیژنەی بینی مانگە کە بڕیاردەدات، لەسەر دیاریکردنی ئەو رۆژە.

نەبەز ئیسماعیل وتیشی، ئەگەر ئێوارەی 3ی حوزەیران مانگ بەبەڵگەوە بینرا، چواری مانگ دەبێتە جەژن، ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا پێنجی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP