پارتی پارێزگاران وادەی دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی نوێی راگەیاند

- 5/24/2019 3:17:00 PM 6811 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پارتی پارێزگارانی بریتانیا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی نوێ پێش 20ی مانگی تەمموزی ئەمساڵ دیاریدەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی، پارتی پارێزگارانی بریتانیا لە راگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوەكرد "پێش ئەوەی پشوی پەرلەمانی بریتانیا لە رۆژی 20ی تەمموز دەستپێبكات سەرۆك وەزیرانی نوێی بریتانیا دیاریدەكرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە "پارتی پارێزگارانی بریتانیا كە بە شێوەیەكی گشتی سەرۆكی پارتەكەیان وەك سەرۆك وەزیرانی وڵات دیاریدەكەن، لەو ماوە دیاریكراوەدا زنجیرەیەك هەڵبژاردن بۆ ئەو كاندیدانە ئەنجامدەدەن كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حزبەكە پاڵاوتوە و دوای دەنگدانی ئەندامانی پارتەكە ناوی كاندیدی براوە دیاریدەكرێت". 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP