قه‌ڵادزێ؛ بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی له‌ده‌ستدا

- 5/24/2019 2:20:00 PM 4452 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ لە قەڵادزێ به‌هۆی ڕوداوێكی هاتوچۆ هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان،"كاتژمێر 10:45 خوله‌كی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی لە قه‌ڵادزێ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (فرفرتۆ) له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیلێك خۆیان به‌یه‌كداكێشاو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ناوی ( ش . خ . ع ) له‌دایك بوی ساڵی 1999 پیشه‌ی كاسب، گیانی له‌ده‌ستدا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە رایگەیاندوە، كە ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌قام هاتوه‌ و ئه‌ویش له‌ كۆڵانێكه‌وه‌ ویستویه‌تی بچێته‌وه‌ سه‌ر سادی خۆی و ماتۆڕسكیله‌كه‌ خۆی خستۆته‌ به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و دواتر فڕێی داوه‌ته‌ سایدی به‌رامبه‌ر و له‌و سایده‌ش بۆ جاری دوه‌م ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( توێتا/پیكاب) ئه‌و هاوڵاتیه‌ی شێلاوه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كراوەته‌وه‌ و لە ئێستاشدا به‌ بڕیاری دادوه‌ر شۆفێری هه‌ردو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕاگیر كراون، لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP