فوئاد حسێن سەرۆكایەتی كۆبونەوەی ئامادەكردنی ستراتیژی بودجەی ساڵی 2020 ــ 2022 دەكات

- 5/24/2019 11:52:00 AM 2720 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابوری و هاوكات وەزیری دارایی عێراق، سەرۆكایەتی چوارەمین كۆبونەوەی ئامادەكردنی ستراتیژی بودجەی ساڵی 2020_2022 كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی فوئاد حسێن، كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، "لە كۆبونەوەكەدا، باس لە تەواوكردنی بنەما سەرەكیەكانی پرۆژە یاسای بودجەی 2020-2022 كرا بەدەستنیشانكردنی گوژمەی ئەو پرۆژانەی بۆ وەزارەتەكانی كارەبا و كار تەرخانكراون هەروەها بۆ پێشخستنی كەرتی كارەبا بەبەشداری ئەو كۆمپانیایانەی جێگەی متمانەن و بۆ پێشخستنی میكانیزمەكانی وەرگرتنی كرێی كارەبا".

هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لە ستراتیژی وەزارەتی بازرگانی كرا لە ساڵانی داهاتو بەدانانی بەرنامە و پلانی تۆكمە بۆ گرنگیدان بەئاسایشی خۆراك و گۆڕینی سیستەمی پسوڵەی خۆراك بۆ پسوڵەی دارایی (نقدی) بۆ سود وەرگرتنی چینی هەژاران لەم پسوڵەیە لەسەر بنەمای داتابەیسی چاودێری كۆمەڵایەتی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP