پەكەكە كوژرانی 11 سەربازی توركیای راگەیاند

- 5/24/2019 11:00:00 AM 1694 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، لە پێكدادانی نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سەربازانی سوپای توركیا 11 سەربازی كوژراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) باڵی سەربازی پەكەكە، لە میانی شەڕو پێكدادانی چەند رۆژی رابردوی گەریلاكانی پەكەكە و سەربازانی سوپای توركیا، 11 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

لەلایەكی دیكەوە كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردو، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا  به‌ چڕی ده‌ستیان به‌ بۆردومانكردنی چیای دێل و سه‌ركێو له‌ سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست كرد، ئەوەش ترس و دڵەراوكێی زۆری بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە دروستكرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP