وەزیری دادی توركیا: دیداری ئۆجەلان پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە نییە

- 5/24/2019 10:08:00 AM 2697 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی توركیا رایگەیاند: دەستپێكردنەوەی دیداری ئۆجەلان پەیوەندی بە هەڵبژاردن و پرۆسەی ئاشیتەوە نییە، وتیشی كار لەسەر گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر دەكەین.

دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا بڵاویانكردەوە، عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی توركیا رەتیكردۆتەوە لابردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە و دەستپێكردنەوەی دیدارو گفتوگۆكان پەیوەندی بە هەڵبژاردن و پرۆسەی ئاشتیەوە هەبێت.

وەزیری دادی توركیا راشیگەیاندوە، كە وڵاتەكەی دەیەوێت گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، بڕیاریدا رۆژی 23 ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی ئیستەنبوڵ ئەنجامبدرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی پارتەكەی ئەردۆغان بەرامبەر پارتی جەهەپە لە ئیستەنبوڵ شكستی هێناو دواتر بە بیانوی ئەنجامدانی تەزویر داوایانكرد هەڵبژاردنەكە دوبارە بكرێتەوە.

بینالی یەلدرم كاندیدی پارتی دادو گەشەپێدان بو لە شارەوانی ئیستەنبوڵ و لەبەرامبەر ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ كاندیدی پارتی گەلی كۆماری شكستیهێنا لە دواین هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا كە لە 31 ی ئازاری ئەمساڵ ئەنجامدرا، لەو هەڵبژاردنەشدا پارتی دیموكراتی گەلان كە رێبەرایەتی زۆربەی كوردانی باكوری كوردستان دەكات پشتگیری ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ بون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP