بەپەلە

قەڵادزێ؛ لەشەڕی نێوان كوڕو باوكێك، پۆلیسێک بریندار دەبێت

- 5/24/2019 8:41:00 AM 4363 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێ لەنێوان كوڕ و باوكێك، پۆلیسێك بریندار بو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، ئێوارەی دوێنێ لەگەڕەکی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ لە ماڵێکدا دەمەقاڵێ لە نێوان کوڕ و باوکێک دروست دەبێت و دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی گرژی نێوان کوڕ و باوکەكە"

ئەوەشخراوەتەرو كە، کوڕەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە دەکات و گولـلەیەک بەر دەستی ڕاستی کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر بەناوی ( پ4پ/ دیدار قادر محەمەد) کەوت و بەو هۆیەشەوە برینداربو، پاش ڕوداوەکە دەستبەجێ تەقەکەرەکە دەستگیرکرا".

ئاماژە بەوەشكراوە كە کارمەندەكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و تەقەکەرەکەش بەبڕیاری دادوەر و ڕاگیرکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP