سەرۆك بەرهەم گەیشتەوە بەغدا

- 5/23/2019 11:59:00 PM 6342 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئوردن، ئەمشەو سەرۆك بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆتایی بە گەیشتەكەی هێناو گەڕایەوە بەغداد.

سەردانەكەی سەرۆكی عێراق بۆ ئوردن، لەسەر بانگهێشتی فەرمی شا عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن هاتو تیایدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دیدارو كۆبونەوەی ئەنجامدا.

هەر ئەمشەو سەرۆك كۆمار كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی لەگەڵ شا عەبدولای دوەم و مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین ئەنجامدا و تێیدا باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و دیدێكی هاوبەش كرد بۆ روبەروبونەوەی تەحەدیاكان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP