ترەمپ: رەنگە پێویست بكات هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین

- 5/23/2019 10:53:00 PM 21518 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو لە كۆشكی سپی، دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: داعشمان لە هەریەك لە سوریا و عێراق تێكشكاندوە، وتیشی، رەنگە پێویست بكات هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین.

دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا لە بیناكی كۆشكی سپی رایگەیاند: لەو كاتەوەی لە رێكەوتنی ئەتۆمی كشاوینەتەوە، ئێران روبەروی گیروگرفتی زیاتر بوەتەوە.

ترەمپ لە بارەی كێشەی كۆمپانیای هواوی چینی وتی، هواوی كۆمپانیایەكی مەترسیداری جدییە لەبواری ئەمنی و سەربازی و راشیگەیاند، دەكرێت گفتوگۆی بازرگانی لەگەڵ چین ئەنجامبدەین.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP