هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

لێدوانی مونا قەهوەچی بۆ خەندان لەبارەی قەدەغەكردنی گەشتكردنی بۆ توركیا

- 5/23/2019 5:29:00 PM 15402 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان قەدەغەكردنی گەشتكردن لێی بۆ وڵاتی توركیا پشتڕاستدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە بڕیاری پێدانی ڤیزا بە ئێمە قەدەغەكرا.
لە كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم پێدانی ڤیزای ئەو وڵاتە بە ئێمە قەدەغەكرا

 

مونا قەهوەچی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە قەدەغەكردنی گەشتكردن لێی بۆ توركیا بەهۆكاری بەشدارییكردنی لە ریفراندۆم بە خەندان-ی راگەیاند،"بەڵێ راستە گەشتكردنمان بۆ توركیا لێ قەدەغەكرابو لەبەر ئەوەی ئه‌ندام بوم له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵاى ریفراندۆم، بۆیە لە كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم پێدانی ڤیزای ئەو وڵاتە بە ئێمە قەدەغەكرا، بەڵام من لە راگەیاندنەكان بەهیچ شێوەیەك بڵاومنەكردوە".

سەبارەت بەوەی توركمانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا به‌نوێنه‌رى خۆیانی نازانن و په‌یوه‌ندییان پێوه‌ى نه‌ماوه‌، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت،"منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، كاندیدی فراكسیۆنه‌ توركمانییه‌كان بوه‌ و به‌ده‌نگی 59 په‌رله‌مانتار له‌دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 2019/2/18، له‌سه‌ر پشكى پێكهاته‌ى توركمان بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرا".

ئەوەشخراوەتەرو كە سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ توركمانه‌كان له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ و به‌نوێنه‌رى خۆیانی ده‌زانن له‌و پۆسته‌دا.


نیشانەکردن :

#پەرلەمانی کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP