بەپەلە

لە سلێمانی 26 تۆن سێو له‌ناوده‌برێت

- 5/23/2019 2:14:00 PM 2344 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر سێوی زه‌رد له‌ناوده‌به‌ن.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی له‌   عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر‌ زیاتر له‌ 26 تۆن سێوی زه‌رددا گیراوە، كه‌ به‌هۆی خراپ عه‌مبار كردنیه‌وه‌ خراپ بوه شیاوی خواردن نییه‌‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، سێوه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌، خاوه‌نه‌كانیان به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست عه‌مباریان ‌كردون و ساردكه‌ره‌وه‌یان به‌كارنه‌هێناوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه سێوه‌كان‌‌ ته‌پیون و بۆنیان ناخۆش و خراپ بون،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌‌ شیاوی خواردن نین.‌ 

لە راگەیەندراوەکەی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تدا هاتوە، به‌بڕیاری قائیمقام سێوه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP