تایمزی بریتانی: تێرێزا مەی دەست لەکاردەکێشێتەوە

- 5/23/2019 9:25:00 AM 4721 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامەی تایمزی بریتانی رایگەیاند، رۆژی هەینی داهاتو تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەستلەکاردەکێشێتەوە.

 رۆژنامەی تایمزی بریتانی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، پێدەچێت رۆژی هەینی داهاتو تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەستلەکاربکێشێتەوە.
دەستلەکارکێشانەوەکەی تێرێزا مەی پەیوەندی بەپرسی برێگزیت و گۆشەگیرکردنییەوە هەیە 

 

تایمز بەبێ ناوهێنانی هیچ سەرچاوەیەک هەواڵەکەی بڵاوکردوەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردوە، دەستلەکارکێشانەوەکەی پەیوەندی بەپرسی برێگزیت و گۆشەگیرکردنییەوە هەیە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە.

مەی پێشنیاری پشتگیریکردنی دوبارەکردنەوەی ریفراندۆمی کرد بەو مەرجەی پەرلەمانتاران پشتیوانی بکەن

 

سەرەتای ئەم هەفتەیە وەک دوایین دەرفەت بۆ رزگاربون لە قەیرانی برێگزیت، تێرێزا مەی پێشنیاری پشتگیریکردنی دوبارەکردنەوەی ریفراندۆمی کرد بەو مەرجەی پەرلەمانتارانی پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن و لایەنەکانی تریش پشتیوانی پلانە نوێیەکەی بکەن.

بەڵام دواتر هەرزو ئۆفەرەکەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە رەتکرایەوە و رایانگەیاند، ناوەڕۆکی پلانە نوێیەکەی هەمان ناوەڕۆکی پلانەکەی پێشوە کە سێ جار لە پەرلەمانەوە رەتکراوەتەوە.

لەئێستاشدا مەی بێئومێد بوە لە هەمو هەوڵەکانی بۆ دەربازکردنی وڵاتەکەی لە قەیرانی دارایی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP