دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی توركیا هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ ئاشکرادەکات

- 5/23/2019 9:24:00 AM 4933 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا هۆكاری بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی ئیستانبوڵی ئاشکراکرد، كه‌  به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ و به‌ حەوت ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ چوار ده‌نگ ده‌ریكردبو.

بەپێی میدیای فەرمی حکومەتی تورکیا، دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا رایگەیاندوە، "له‌ ته‌واوی ئیستانبوڵدا، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له‌ 108 سندوقدا ده‌نگیانداوه‌ كه‌ لیستی ئه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان نه‌بوه‌ یان لیسته‌كان واژۆنه‌كراوبون، حسابی نه‌بیان بۆ ده‌كرێت، 30 هه‌زار و 281 ده‌نگده‌ره‌".

به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێییه‌كانی 31ی ئادار، له‌ گه‌وره‌ شاره‌وانییه‌كان ئاك پارتی له‌سه‌دا 51.72، جه‌هه‌په‌ له‌سه‌دا 34.48، مه‌هه‌په‌ له‌سه‌دا 3.45 و هه‌ده‌په‌ له‌سه‌دا 10.34ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌ربه‌پێی ئه‌نجامه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كاندا ئاك پارتی له‌سه‌دا 54.76، جه‌هه‌په‌ له‌سه‌دا 17.71، مه‌هه‌په‌ له‌سه‌دا 17.20، هه‌ده‌په‌ له‌سه‌دا 4.21، ئیی پارتی له‌سه‌دا 1.77 و پارتی سه‌عاده‌ت له‌سه‌دا 1.55ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كاندا، ئاك پارتی له‌سه‌دا 49.04، جه‌هه‌په‌ له‌سه‌دا 22.24، مه‌هه‌په‌ له‌سه‌دا 13.59، ئیی پارتی له‌سه‌دا 5.26، هه‌ده‌په‌ له‌سه‌دا 5.93، پارتی سه‌عاده‌ت له‌سه‌دا 1.42، پارتی یه‌كێتیی مه‌زن له‌سه‌دا 1.30ی رێژه‌ی ئه‌ندامه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ئاماژەی بەوەشکردوە، "له‌ ته‌واوی ئیستانبوڵدا، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له‌ 108 سندوقدا ده‌نگیانداوه‌ كه‌ لیستی ئه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان نه‌بوه‌ یان لیسته‌كان واژۆنه‌كراوبون و حسابی نه‌بویان بۆ ده‌كرێت 30 هه‌زار و 281 ده‌نگده‌ره‌".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندوه‌، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جیاوازیی ده‌نگه‌كان 13 هه‌زار و 729 ده‌نگه‌، له‌ 754 سندوقدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ر سندوقه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستنیشانكراون و كاروباره‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌ ئه‌م ده‌ستانه‌ ئه‌نجامیان دابێت، دانی پێدا نانرێت، كاریگه‌ریی ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، بینراون". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP