خەندان وادەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی و مەراسیمی سوێندخواردن و پێكهێنانی كابینەی نۆیەم ئاشكرادەكات

- 5/22/2019 9:58:00 PM 29057 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ خەندان وادەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی و مەراسیمی سوێندخواردن و پێكهێنانی كابینەی نۆیەم ئاشكراكرد.

سەرچاوەیەكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خەندان-ی "ئاشكراكرد كە رۆژی 26 ی مانگ نێچێرڤان بارزانی بەبێ ئامادەبونی خۆی لە پەرلەمان بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵدەبژێردێت و رۆژی 9 ی حوزەیران مەراسیمی دەستبەكاربونی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بۆ ئەنجام دەدرێت".
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی مەراسیمی سوێند خواردنی ئەنجامدا، هەرلەوێ مەسرور بارزانی رادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی كاینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند،"دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی مەراسیمی سوێند خواردنی ئەنجامدا، هەرلەوێ مەسرور بارزانی رادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی كاینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا پێكهێنانی كابینەی حكومەتی نوێش، قوباد تاڵەبانی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی حكومەت بەڕێوەدەبات.

سەرچاوەكەی خەندان راشیگەیاند،"رۆژی 10 یاخود 11 ی حوزەیران، پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی مەسرور بازرانی دەكات وەك كاندید بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت و بەپێی یاسا ماوەی مانگێكی دەداتێ بۆ پێكهێنانی كابینەكەی".

سەرچاوەكەی خەندان راشیگەیاند،"بەپێی زانیارییەكان پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەكەوێتە مانگی تەموزەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP