سه‌رۆككۆمار: پشتیوانی جوتیارانی کوردستان ده‌بم بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌کانیان

- 5/22/2019 6:14:00 PM 5362 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رۆككۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٢|٥|٢٠١٩ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ به‌ دوا داچوون بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كورستان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی داوکارییه‌کانیان کرا، هاوكات جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و به‌ روبوومی خۆماڵی كرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیده‌ره‌كه‌دا سه‌رۆككۆمار رونی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی 2014 و 2015 به‌ پێی یاسا وه‌رگرنه‌وه‌، له‌و باره‌وه‌یه‌شه‌وه‌‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م دڵنیای دا كه "به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی تا‌ جوتیاران موسته‌حه‌قاتی خۆیان وه‌رگرنه‌وه‌‌"، هه‌روه‌ها وتی حكومه‌تی ناوه‌ند و وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه پاره‌ی جوتیاران خەرج  بكرێته‌وه‌‌‌. 

لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆككۆماریان به‌رز نرخاند له‌ به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌ی جۆتیاران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP