ئێران: سەردانی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ نێوانگیری ئێران و ئەمریکا نەبوە

- 5/22/2019 4:27:00 PM 1634 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە سەردانی ئەمدواییەی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ نێوانگیری ئێران و ئەمریکا نەبوە.

بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئەمڕۆ چوارشەممە مەحمود واعیزی سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە سەردانی ئەمدواییەی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ نێوانگیری ئێران و ئەمریکا نەبوە، بەڵکو تەنها بۆ تاوتوێکردنی پێشکەوتنەکانی ئەمدواییەی ناوچەکە بوە.
تا ئێستا پێشوازییان لە شاندی عێراق نەکردوە بۆ نێوانگیریی

سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکراشیکرد تا ئێستا پێشوازییان لە شاندی عێراق نەکردوە بۆ نێوانگیریی.
ئەوان بڕیار لەسەر ئەم پێشنیارانە دەدەن

وتیشی، ئەگەر هاتن گوێیان لێدەگرن، بەڵام ئەوان بڕیار لەسەر ئەم پێشنیارانە دەدەن.
رۆژی دوشەممەی رابردو یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عومان سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف کۆبوەوە.

سەردانی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ تاوتوێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی نێوان ئەمریکا و ئێران بوە. 

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP