نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوەبینی

- 5/22/2019 12:22:00 PM 2113 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی دابینکردنی بڕێکی زۆری نەوت لەلایەن ئەمریکا و بەڵێنی سعودیە بۆ راگرتنی باڵانس نرخی نەوتی خاو لە بازارەکاندا دابەزینی بەخۆوەبینی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 35 سەنت دابەزی، کە رێژەی لەسەدا  0.5 ی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش لە 71.79 دۆلار جێگیربو. 

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکی 59 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە لەسەدا 0.9 نرخی پێشوی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە 62.54 دۆلاردا جێگیربو.

بەپێی پەیمانگای پەترۆڵی ئەمریکی دوێنێ سێشەممە 480.2 ملیۆن بەرمیل لە داتای نەوتی ئەمریکادا هەبوە، بەوەش دەردەکەوێت بڕی 2.4 ملیۆن بەرمیل زیادکراوە، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر کەمبونەوەی نرخی نەوت هەبوە. 

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ چوارشەممە سعودیە پابەندبونی خۆی بەراگرتنی باڵانسی نەوت و دابینکردنی لە بازارەکاندا کردەوە، بەڕای شارەزایانی نەوت، ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوە.

لە ماوەی دو مانگی رابردودا بەهۆی قوڵبونەوەی قەیرانەکانی ئێران و ڤەنزێلا و نائارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن نرخی نەوتی خاو بەرداوام لە بەرزبونەوەدا بوە.


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP