سەرۆک بەرهەم زیارەتی ئیمام موسا کازمی کرد

- 5/22/2019 1:59:00 AM 3285 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو لە شاری بەغداد، سەرۆک بەرهەم سەڵح سەرۆک کۆماری عێراق زیارەتی مەرقەدی ئیمام موسا کازمی کرد و لەنزیکەوە چاویکەوت بە زیارەتکارانی ئەو ئیمامە باڵایەی شیعەکانی عێراق.

بەپێی هەواڵێکی نوسینگەی سەرۆک کۆمار، ئەمشەو سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح زیارەتی ئیمام موسای کازمی کرد سەلامی خوای لێ بێت لە شاری بەغدا.

لەسەر ئاستی جیهان جگە لە هەریەک لە مەدینەو مەککە و قودس کە لای سوننەو شیعەکان پیرۆزە، هەشت شوێنی دیکەش هەن کە لای شیعەکان پیرۆزن، كازمیە لەبەغداد یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکان بەهۆی بوونی مەرقەدی ئیمام موسا كازم.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP