بەپەلە

ھەواڵی دەسگیردنی نەجمەدین کەریم لە فڕۆکەخانەی بەیروت بڵاودەبێتەوە

- 5/21/2019 10:43:00 PM 49934 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی هەندێك سەرچاوەی ئەمنی نافەرمی، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشوی كەركوك لە فرۆكەخانەی بەیروت دەستگیركراوە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگریی نافەرمیی بۆ خەندان، ئەمشەو نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشوی كەركوك لە فرۆكەخانەی بەیروت دەستگیركراوە.

خەندان بۆ راستی و دروستی هەواڵەكە لە بەدواداچونەكانی بەردەوام دەبێت.

رۆژی 14/9/2017 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ نەجمەدین كەریم-ی لە پارێزگای كەركوك دورخستەوە، ئەوەش دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتی عێراق داوای لە پەرلەمان كردبو كە دەنگ بدەن لەسەر لەكارخستنی نەجمەدین كەریم لە پۆستەكەی، دوای زیاتر لە مانگێك و لە رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2017 فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشوی عیراق لەسەرکارلادانی نەجمەدین کەریم-ی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوکی پەسەند کردوە.

له‌ 16ى شوباتى 2019 ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كورستان نەجمەدین كەریم-ی لە ریزەكانی حزبەكەی دورخستەوە، ئەوەش لەکاتێکدابو کەپێشترو لە رۆژی 19/1/2019 نەجمەدین کەریم وازهێنانی خۆی لە ئەندامێتی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان راگەیاندو وتی هیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتییەوە نەماوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP