کۆنگرێسی ئەمریکا: نیازی راگەیاندنی شەڕمان لەگەڵ ئێران نیە

- 5/21/2019 10:16:00 PM 4342 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند لەئێستادا نیازی راگەیاندنی شەڕیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نیە، بەڵام ئەگەر ئەو وڵاتە لەپشت هێرشەکانی کەنداوەوە بێت.

کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند لەئێستادا نیازی راگەیاندنی شەڕیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نیە، بەڵام ئەگەر ئەو وڵاتە لەپشت هێرشەکانی کەنداوەوە بێت.

 لەئێستادا نیازی راگەیاندنی هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانیان نیە
بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمرۆ کۆنگرێسی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا لەبارەی پرسی ئێران و هێرشی سەربازی سەر ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە و رایگەیاند لەئێستادا نیازی 
 راگەیاندنی هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانیان نیە.

لە راگەیەنراوەکەی کۆنگرێسدا هاتوە ئەگەر دڵنیاببنەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لەپشتی هێرشەکانی کەندواوەوەیە بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە.
پێویستە دەستبەجێ دەستبەرداری رەفتارەکانی  ببێت

کۆنگرێس داواشی لەکۆماری ئیسلامی ئێران کرد دەستبەجێ دەستبەرداری رەفتارەکانی  ببێت.

لەماوەی دو رۆژی رابردودا بەرپرسانی هەریەک لەئەمریکا و ئێران لێدوانەکانیان بەرامبەر بەیەک توندترکردوە و هەڕەشەی بەردەوام لەیەک دەکەن.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP