پۆتین پرسی رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ماكرۆن و مێركڵ تاوتوێ دەكات

- 5/21/2019 10:10:00 PM 2543 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا پرسی رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا  و ئینگیلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا تاوتوێكرد.

ئاژانسی هەواڵی روسیا تودەی بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا  لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پرسی رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا  و ئینگیلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا تاوتوێكردوە.

ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا پرسی دۆخی سوریا و رەوشی ئەمدواییەی شاری ئیدلب و دواین شەڕو پێكدادانەكان گفتوگۆی لەسەر كراوە. 

لەو بارەیەوە پوتین پێشنیاریکردوە بەهاوکاری تورکیا هەنگاوی پێویست بنرێت بۆ کەمکردنەوەی تونوتیژییەکانی ئیدلیب و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی سوریا.

هاوکات، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا تیشک خراوەتە سەر پێکهێنانی لیژنەیەکی دەستوری بۆ بەدواداچونی رێکەوتنەکانی لوتکەی تورکیا، ئەڵمانیا، روسیا، فەرەنسا تایبەت بە پرسی سوریا.

لەکۆتایشدا هەرسێ سەرکردەکە جەختیان لەسەر بەردەوامی سەقامگیری سیاسی لەسوریا کردۆتەوە بەپێی بڕگەی 2254 ی نەتەوە یەکگرتوەکان.
 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP