هێزەکانی ئاسایشی میسر 16 گومانلێکراویان کوشت

- 5/21/2019 10:03:00 PM 1071 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی ناوخۆی میسر بڵاویکردەوە هێزەکانی ئاسایش توانیویانە 16 چەکداری هێزە میلیشیا ئیسلامییەکان لەباکوری سینایی بکوژن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی ناوخۆی میسر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا حەشارگەی چەکدارە میلیشیا ئیسلامییەکانیان لەباکوری سینای ئاشکراکردوە و لەئەنجامی پێکدادانێکدا 16 چەکداری میلیشیا کوژراون.
چەک و کەرەستەی تەقینەوەیان لەحەشارگەکانیان دۆزیوەتەوە

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی میسر ئاماژەی بەزیانی هێزەکانی ئاسایش نەکردوە، بەڵام چەک و کەرەستەی تەقینەوەیان لەحەشارگەکانیان دۆزیوەتەوە.
پلانی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکان و پێگەکانی ئاسایشیان دانابو

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو چەکدارانە پلانی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکان و پێگەکانی ئاسایشیان دانابو لەچەندین شوێن.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەشوێنی روبەروبونەوەکانی ئاسایش و چەکدارە میلیشیاکان نەکردوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بۆمبێکی چێنراو لەنزیک مۆزەخانەی گەورەی میسر و لەدەوروبەری هەڕەمەکانی ئەو وڵاتە تەقییەوە بەپاسێکی گەشتیاریدا و بەهۆیەوە 16 کەس برینداربون.

نیشانەکردن :

#میسر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP